هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرش و بۆردومانەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئێرانی کرد، بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم،
لە راگەێنراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە: “سه‌ركۆنه‌ى بۆمبارانكردنى هێزه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ چه‌ند ئامانجێك له هه‌رێمى كوردستان و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌ناو خه‌ڵكى سيڤيلدا ده‌كه‌ين و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه به‌ته‌واوى ره‌تده‌كه‌ينه‌وه.”
راگه‌یاندراوه‌كه داوا له حکومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كات ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و خاك و سه‌روه‌ريى وڵات بپارێزێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان روونه كه رێگه نادات هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى بۆ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ له سنووره‌كانييه‌وه رووبدات”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، “دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه چه‌ك و هێز كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و تاكه ڕێگه‌چاره‌يه‌ك له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موولايه‌كدا بێت ته‌نيا گفتوگۆ و ئاشتييه”.