په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق “په‌رله‌مان” به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رلمانی ره‌تكرده‌وه‌و له كاتێكدا كه لایه‌نگیرانی ره‌وتی سه‌در خۆپیشاندانیان ئه‌نجامده‌دا له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌راستی به‌غدادی پایته‌خت.
په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی 222 ده‌نگ له كۆی 235 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو له دانیشتنه‌كه، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی حه‌لبوسی ره‌تكرده‌وه‌و ته‌نها 13 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان دا بۆ قبولكردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه.
دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی شاخوان عه‌بدوڵای جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان سازكراو تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له شوێنی حاكم زاملی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در كه پێشتر ده‌ستی له‌كار كێشابۆوه.
زاملی و فراكسیۆنی سه‌در له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وته‌كه‌یان پێش دوو مانگ ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه به هۆی ره‌وشی سیاسی له وڵات‌دا.
له پێش ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان لایه‌نگیرانی سه‌در له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز خۆپیشاندانیان سازكردوو هه‌وڵیاندا به‌ره‌و باره‌گای په‌رله‌مان پێشره‌وی بكه‌ن.
به پێی چه‌ند وێنه‌یه‌ك و گرته‌یه‌كی ڤیدێویی پێكدادان سه‌ری هه‌ڵدا له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نگیرانی سه‌در.
هاوكات موقته‌دی سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له رێگای وه‌زیره‌كه‌ی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سیاسه‌تمدارانی عێراق كرد، تیایدا هه‌ر جۆره گفتوگۆیه‌كی ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌راستی به‌غدادی پایته‌ختی عێراق كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی راگه‌یاند” یه‌كیك له مۆشكه‌كان كه‌وته به‌رده‌م گۆره‌پانی باره‌گای په‌رله‌مانی عێراق” له ئاكامدا چوار كه‌س برینداربوون و به‌شێك له په‌رله‌مانتاران هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت.