بەڕێوبەری خۆسەری سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیا دەکات بۆ سەر بارەگاکەیان

عامودا – نۆرس پرێس

ئەنجومەنی جێبەجێکاری ناوچەی جەزیرە سەرکۆنەی بۆردومانەکەی تورکیای کرد کە دوێنێ دوو کارمەندیانی کردە ئامانج و بووە هۆی شەهید بوونیان.

دوێنێ سێشەممە، زەینەب ساروخان و یەڵماز رەشۆ هاوسەرۆکانی فەرمانگەی داد و چاکسازی لە بەڕێوبەری خۆسەری بە بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە گوندی دێر جەمالی گوندەواری قامیشلۆ، شەهید بوون.

ئاهین سوید هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردن راگەێنراوی بەڕێوبەری خۆسەری خوێندەوە و وتی؛ بەئامانجگرتنی تورکیا هاوکات لەگەڵ هەڵمەتە سەربازی و ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا هات؛ بۆ نەهێشتنی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە تورکیا؛ دەیەوێت “سەقامگیری ناوچەکە تێکبدات، هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بە داعش تێکبدات، ناوچەکە لە دانیشتوانی رەسەنی بەتاڵ بکاتەوە، هەروەها لە پڕۆژەی خۆبەڕێوەبردن بدات”.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، محەمەد شاهین، بەرپرسی بەڕێوبەری خۆسەری لە کۆبانی وتی، هێزەکانی رووسیا کە پەیوەندییان بە ئاگربەستەوە هەیە، وەک هێزێکی گەرەنتیکەر، وەڵامی “ناڕازیکەر” دەدەنەوە؛ سەبارەت بە بۆردومانە یەک لەسەر یەکەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە.

ئامادەکردنی: ئەیاز سەیدۆ – داڕشتنەوەی : رەهەف یوسف