ههولێر – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی عێراق “بە تووندی” سەرکۆنەی بۆردوومانەکانی ئێران بۆسەر بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، ئێران “20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر”ی لەو هێرشانە بەکارهێناوە کە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەو هێرشانە “پێشهاتێکی مەترسیدارن” و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەکەن و، کاریگەرییەکانی ترس و تیرۆر لەسەر خەڵکی سڤیل چەند هێندە دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق “هەموو لەشکرکێشییەکی سەربازی” رەتدەکاتەوە و دەشڵێت، هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی لە رێگەی دیپلۆماسییەوە رێگە لە دووبارەنەبوونەوەی ئەو کارانە بگرن.