هەولێر – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ چوارشهممه، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرش و بۆردومانەکانی سەلەبەیانی ئەمڕۆی ئێرانی کزد، بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم.
لە راگەێنراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە: “وهك پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین.”
هەروەک راشیانگەیاندووە کە بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە.
حکومەتی هەرێم وەک یەکەم وەڵامدانەوە بۆ ئێران دەڵێ: ئەم جۆرە هێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو هۆیەوە ، خەلکی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنرێت.