هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێوشوێنی ئه‌منیی توند له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا گیرایه‌به‌ر وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دانیشتنێكی تایبه‌ت به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رپرسانی ئه‌منی به‌غدای پایته‌خت زۆربەی پردە گرنگەکانیان بە تەواوی داخست، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و لێکۆڵینەوەیان چڕکردەوە لە دەوروبەری ناوچەی سەوز، ئەمەش لە چاوەڕوانی ئەو خۆپیشاندانانەدا کە چالاکوانان لە گۆڕەپانی تەحریر بانگهێشتیان بۆ كرد بۆ رێگریکردن لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان.
عێراق لە دوای هەڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق كه نزیكه‌ی ساڵێكی ته‌واو به‌ر له ئێستا به‌ڕێوه‌چو، روبه‌ڕوی قه‌یرانێكی سیاسی بوه‌ته‌وه و لایه‌نه سیاسیه‌كان نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر شێوازی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت رێكبكه‌ون.
دوایین جار پەرلەمانی عێراق لە 23ی (تەمموز/7)دا كۆبوەوە و دوای چەند رۆژێك له هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای په‌رله‌مان له‌لایه‌ن لایەنگرانی ره‌وتی سەدره‌وه.
بە وتەی ئاژەنسە ناوخۆییەکان ژمارەیەک پەرلەمانتار ئامادەنین بەشداری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بکەن و وەک خۆیان دەڵێن، هەڕەشەیان لێکراوە، جگە لەوە پەرلەمانتارە سەربەخۆکانیش رایانگەیاندووە کە بەشداری دانیشتنەکە ناکەن. بەشێک لە لایەنەکانی دیکەی وەکو ئیتمداد و کانوونییەکان و ژمارەیەک پەرلەمانتاری نێو فراکسیۆنەکانیش وەکو هاوپەیمانی سەروەری وەک خۆیان ئاماژەی پێدەدەن هەڕەشەیان لێکراوە و ئامادەنین بەشداریی دانیشتنەکە بکەن.