خۆسەری: رووسیا وەڵامی “ناڕازیکەر” دەدەنەوە دەربارەی بۆردومانەکانی تورکیا

کۆبانی – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسێک لە بەڕێوبەری خۆسەری لە کۆبانی رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا کە پەیوەندییان بە ئاگربەستەوە هەیە وەک هێزێکی گەرەنتیکەر، وەڵامی “ناڕازیکەر” دەدەنەوە؛ سەبارەت بە بۆردومانە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە.

دووشەممەی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردومانی بارەگای ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری لە ناوچەی فورات کرد، لە ناوەندی شاری کۆبانی و زیانی ماددی بە شوێنەکانی بارەگاکە کەوت.

محەمەد شاهین، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردن بە نۆرس پرێسی راگەیاند، رووسیا هەموو جارێک بەڵێن دەدات هێرشەکانی تورکیا بوەستێنێت، “بەڵام ئەو بەڵێنانە جێبەجێ ناکات”.

لە ماوەی هەفتەی رابردوودا شاری کۆبانی و گوندەواری رۆژهەڵات و رۆژئاوای شارەکە، روبەڕووی بەئامانجکردنی توندوتیژ بوونەوە لەلایەن تورکیاوە و بە چەکی قورس، جگە لە بەئامانجکردنی بارەگایەکی سوپای سوریا بە بۆردومانی ئاسمانی لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە.

شاهین زیادی کرد: بوونی تورکیا لە سووریا تاکە بەربەستە لەبەردەم “تێگەیشتن و ڕێککەوتنی سوری و سوری”، داوای لە هێزە گەرەنتیکەرەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە “فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی لە خاکی سووریا دەربچێت”.

دوێنێ سێشەممە، بە هۆی بۆردومانی زەمینی و ئاسمانی تورکیاوە؛ بۆ سەر گوندەواری  باکوور و رۆژهەڵاتی حەسەکە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

ئامادەکردنی: سامر عوسمان – داڕشتنەوە ی: زانا ئەلعەلی