یەکە تایبەتەکانی ئاسایش دەست دەگرن بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا لە هۆل

حەسەکە- نۆرس پرێس

یەکە سەربازییە تایبەتەکان لە گوندەواری شارۆچکەی هۆل لە رۆژهەڵاتی حەسەکە دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و کەرەستەی سەربازی و تەقەمەنیدا گرتووە.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر زانیاریان دەستکەوتووە کە باس لە بوونی بڕێکی “زۆر” چەک و تەقەمەنی کراوە بەدەست شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” ەوە لە گوندی ئەلقەیرەوان لە باکووری شارۆچکەکە لە هۆل، لەسەر رێگای شارۆچکەی تل حەمیس.

بەپێی هەمان سەرچاوە، دوای پشتڕاستکردنەوەی  ئەم زانیاریانە، تیمە تایبەتەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو شوێنەی کە پێشتر باسمان کرد “پێیان باش بووە ناوی نەهێنرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستیان بەسەر دەیان دۆشکە وRBG  و سەدان مەخزەن و نارنجۆکی دەستی و ئامێری پەیوەندی و چەک و تەقەمەنی سەربازیدا، گرتووە، ئەمە جگە لە هەزاران فیشەک و چەکی تاکەکەسی و یەک تۆن کەرەستەی تەقینەوە، لە کۆگاکانی ژێر زەویدا گرتووە.

چوارشەممەی رابردوو، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ رایانگەیاند کە بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو پیلانی هێرشکردنی شانەکانی داعشیان لە کەمپی هۆل پووچەڵ کردووەتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: رەهەف یوسف