ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستبه سه‌ر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی ده‌گرن له ناوچه‌ی هۆل
حەسەکە – نۆرس پرێس
یەکە تایبەتەکاني ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان ، ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گرت، له گونده‌واری شارۆچكه‌ی هۆلی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان.
به‌پێی سەرچاوەیەکی سەربازی، بۆ نۆرس پرێس، “چه‌ند زانیارییه‌ك هه‌بو كه كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی “داعش” له گوندی قێرهوانی باكوری شارۆچكه‌ی هول هه‌یه، دوای دڵنیا بوون لهزانیاریيەکان ، یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی ئاسایش ههڵیانكهوته سه‌ر ناوچه‌كه،
ئاماژەی بەوەشکرد، كه دەستیان بەسەر دەیان چه‌كی كلاشینكۆف و RBG،و سەدان مه‌خزه‌نی چه‌ك و، نارنجۆک، ئامێری پەیوەندی،و چلوبه‌رگی سەربازی، هەزاران فیشەک و چەکی تاکەکەسی، و چه‌ندین ته‌ن ماده‌ی تەقینەوە گرتووه، له كۆگایه‌كی ژێر زەوی.
چوارشەممەی ڕابردووش، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان، ڕایانگەیاند کە پلانێكی داعشیان شكست پێ هێناوه كه وستویه‌تی بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرش بكاته سه‌ر كه‌مپی هۆل له ڕۆژئاوای كوردستان.