بانكی ناوه‌ندی عێراق به نیازه دراوی بیست هه‌زار دیناری بخاته بازاره‌وه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
غالیب موخیف پارێزگای بانكی ناوه‌ندی عێراق، ئه‌مرۆ سێ شه ممه، رایگه‌یاند، به نیازن له ماوه‌ی داهاتوودا دراوێكی نۆی بخه‌نه بازاره‌كانه‌وه به به‌های 20 هه‌زار دینار.
له میانه‌ی دانیشتنه‌كانی “مولهتقا رافیدین” پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرایكرد، پلانی ستراتیژیمان دارشتووه‌و بۆ پێنج ساڵی داهاتوو به مه‌به‌ستی بره‌ودان به ئابووری وڵات و دابینكردنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان، به تایبه‌ت له كه‌رتی نیشته‌جێبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پلانێكمان دارشتووه له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی سفره‌كانی دینار، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه پێویستی به یاسایه‌كی نۆی هه‌یه.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به نیاز نین به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌ڵام به نیازن دراوێكی نۆیی 20 هه‌زار دیناری چاپ بكه‌ن و له‌داهاتوودا بیخه‌نه بازاره‌كانه‌وه.