قامیشلۆ.. شه‌هیدكردنی دوو به‌رپرسی خۆسه‌ر له هێرشی فرۆكه‌یه‌كی بێ فروكه‌وانی توركیا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
له‌ئاكامی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلێك له لایه‌ن فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی توركیا له گونده‌واری خۆرهه‌ڵاتی قامیشلۆ دوو به‌رپرسی ئیداره‌ی خۆسه‌ر شه‌هیدكران.
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكار له هه‌رێمی جه‌زیره‌ی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ر رایگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له زه‌ینه‌ب صارۆخان و یه‌لماز رهشو سه‌رۆكانی هاوبه‌شی نوسینگه‌ی داد‌و چاكسازی له ئیداره‌ی خۆسه‌ر گیانیان له ده‌ستدا له هێرشی درۆنێكی توركیادا.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، صارۆخان و رهشو سه‌رقاڵی كاره‌كانیان بوون بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به نوسینگه‌كه‌یان.
صارۆخان پێشتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند سالێك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژنان بوو له ئیداره‌ی خۆسه‌ری هه‌رێمی جه‌زیره، پێش ئه‌وه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ نوسینگه‌ی داد‌و چاكسازی.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ش كرد، كه چه‌د كه‌سێكی دیكه له‌و هێرشه‌دا برینداربوونه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری ورد ئاشكرابكه‌ن له باره‌ی ژماره‌كانیان و سه‌ختی برینه‌كانیان.