باكووری حه‌سه‌كه.. شه‌هید بوونی دوو هاوڵاتی و برینداربوونی چواری دیكه له هێرشێكی توركیا
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی گونده‌واری شارۆچكه‌ی زه‌ركانی باكووری حه‌سه‌كه‌ی بۆردومان كرد، له ئاكامدا دوو كه‌س شه‌هید بوون و چوار دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی بۆردۆمانی گونده‌كانی موشێرفه‌و خه‌زراوی و بوبی و داداعه‌بدال و ئه‌سه‌دیه‌یان كرد له‌گونده‌واری شارۆچكه‌ی زه‌ركان له‌باكووری حه‌سه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، له ئاكامی بۆدۆمانكردنی گوندی موشێرفه دوو هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و چوار دیكه‌ش برینداربوون كه هه‌ندێكیان برینه‌كانیان سه‌خته، هه‌روه‌ها زیانی مادیش به‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه كه‌وتووه.
ئه‌م هێرشه‌ی توركیا دوای یه‌ك رۆژ دێت له بۆردومانكردنی گوندی ده‌رداره له‌گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر.