حكومه‌ت عێراق داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئاو ده‌كات.. پایزی ئه‌مساڵ وشك ده‌بێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
وزاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق داوایه‌كی ئاراسته‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك و حكومه‌ته خۆجییه‌كان كرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئاو، جه‌ختیشی كرده‌وه كه پایزی ئه‌مساڵ وه‌رزێكی وشك ده‌بێت.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه شانه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌ت له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، وه‌زاره‌تی دارایی داوایه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانییه‌كان و حكومه‌ته خۆجییه‌كان و شاره‌وانی به‌غداد كردووه بۆ كاركردن له پێناو رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كه‌می ئاو له‌رێگای كه‌مركدنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، به پێی پێشبینیی مانگه ده‌ستكرده‌كان وه‌رزی پایز وه‌رزێكی وشك‌و كه‌م باران ده‌بێت و هه‌ره‌شه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ر وه‌رزی چاندنی زستانه زیاتر ده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه وشكه ساڵی بۆ چواره‌م ساڵ به‌رده‌وام بێت.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو داوای له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان و هاوڵاتیان كرد به‌كارهێنانی ئاو كه‌مبكه‌نه‌وه‌و بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی دوچاری عێراق و جیهان بۆته‌وه، هاوكاربن بۆ دابینكردن ئاوی پێویست بۆ وێستگه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد عێراق دووچاری وشكه ساڵییهكی گه‌وره بۆته‌وه، كه له ساڵی 1930 هاوشێوه‌ی نه‌بووه.