ژمارەی قوربانیانی “بەلەمی مەرگ” بەرزبوویەوە بۆ 100 کەس
دیمەشق – نۆرس پرێس
لە ئامارێکی نوێدا، ژمارەی قوربانیانی “بەلەمی مەرگ” کە لە کەناراوەکانی تەڕتوس نوقم بوو، بۆ 100 کەس بەرزبووەوە، هێشتا گەڕان بۆ بێسەروشوێنەکان بەردەوامە.
سامر قوبڕسلی، بەڕێوەبەری بەندەرەکانی سووریا بە سانای راگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بەلەمەکەی لوبنانی تا ئێستا گەیشتووەتە 100 کەس، ئەوەش دوای ئەوەی تەرمێک لە دەریای دەوروبەری ناوچەی ئەلباسیە، لە شاری بانیاس دەرهێنرا.
سێشەممەی رابردوو، “بەلەمی مەرگ” لە ناوچەی منیە لە کەناراوەکانی لوبنان بەرەو ئیتالیا دەڕۆشت، بەڵام لە کەنارەکانی تەڕتۆس نوقم بوو، نزیکەی 150 سەرنشین لەناو کەشتییەکەدا بوون، کە بە ڕەگەزنامەی لوبنانی و سووری و فەلەستین بوون.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی نەخۆشخانەی ئەلباسل لە تەڕتۆس رایگەیاند، سەرجەم رزگاربووانی كەشتییەكە لە نەخۆشخانە دەرچوون، دوای ئەوەی باری تەندروستییان جێگیر بووە.