هەسەدە رەتیدەکاتەوە کە کورژراو و بریندار لە ریزەکانیاندا هەبن
دێرەزور- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی سەربازی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رەتی کردەوە کە کوژراو و بریندار لە ریزەکانیاندا هەبن، بە هۆی تەقەکردن لە بازگەیەکی سەربازیان لە لایەن شانەکانی داعش لە رۆژهەڵاتی دێرەزور، رۆژهەڵاتی سوریا.
ئاژانسی “ئەعماق” ی ئەلیکترۆنی نزیک لە رێکخراوی داعش، لە بڵاوکراوەیەکیاندا وتیان چەکدارانی داعش تەقەیان لە بازگەیەکی سەربازی هەسەدە کردووە لە نزیک “فولکەی ئەلعەتال” لە دەروازەی شارۆچکەی ” ئەلشوحێل” ٤٠کم رۆژهەڵاتی دێرەزور، و هێرشەکە بووەتە هۆی کورژرانی ئەندامێکی هەسەدە و بریندارکردنی دووانی تر، بە وتەی ئاژانسەکە.
بەڵام لە لێدوانێکی سەرچاوەیەکی سەربازی هەسەدەدا بۆ نۆرس پرێس رایگەیاند کە بەڵێ بازگەکە لە لایەن چەند کەسێکەوە کە لەسەر مۆتۆرسکیل بوون، دوێنێ تەقەی لێ کراوە، بەڵام رەتی کردەوە کە هیچ کوژراو یان بریندارێکی لێ کەوتبێتەوە.
هەر دوێنێش هەسەدە هەواڵی بەرکەوتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیانی لە سەر رێگای کێڵگەی نەوتی عومەر، بە درۆخستەوە، کە هەواڵەکە لە لایەن هەمان ئاژانسی نزیک لە داعشەوە بڵاوکرابوەوە.