سلێمانی.. ئاسایش دەست دهگریت بەسەر برێكی زۆری ماددەی هۆشبەر
سلێمانی- نۆرس پرێس
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، له دوو چالاكی جیاوازدا دەستیان بەسەر 139 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ گرتووەو دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریشیان دەستگیرکردووە.
به بەپێی بهیاننامهیهكی ئاسایشی سلێمانی، هێزهكانی ئاسایش توانیان “شکست بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر” بهێنن و دوو بازرگان دەستگیر بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئهوهشی ئاشكراكرد، لە چالاکیی یەکەمدا، هێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 09-09-2022 دەستیان بەسەر بڕی 2 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵدا گرت و تۆمەتبارێکیش لەسەر رێگەی (سلێمانی – كەركووك) دەستگیرکرا، كهئۆتۆمبێلێکی جۆری (لکزس)ی لاندکروزی پێبوو، بەپێی زانیارییەکان ئەو ماددانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێندرابوون”
لە چالاکیی دووەمیشدا، هێزەکانیان لە ھەمان رۆژدا لەناو شاری سلێمانی لە ماڵێکدا دەستیان گرت بەسەر بڕی 137 کیلۆگرام ماددەی (کریستاڵ لە جۆری شل)دا، تۆمەتباریکیش دەستگیرکرا
ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكردووه، تۆمەتبارەکان بەنیازبوون لەسلێمانییەوە کریستاڵەکە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان.