حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه لوئه‌ی سه‌بوح پارێزگاری حه‌سه‌كه، داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد فشار بخه‌نه سه‌ر توركیا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه‌ی حه‌سه‌كه بۆ مه‌رامی سیاسی و ململانیی سه‌ربازی به‌كار نه‌هێنێت.
له میانی پێشوازی كردنی له مارسیل كولن به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی په‌نابه‌ران و نوێنه‌ری چه‌ند رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كه كار ده‌كه‌ن له حه‌سه‌كه، گفت‌و كرا له باره‌ی قه‌یرانی ئاوی خواردنه‌وه، كه دووچاری دانیشتوانی ناوچه‌كه بۆته‌وه، به هۆی راگرتنی كارپێكردنی ویستگه‌ی علوك كه به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه داده‌نرێت له حه‌سه‌كه‌دا.
پارێزگاری هوشداری له مه‌ترسی به‌ردوامبوونی بڕیتی ئاوی خواردنه‌وه له حه‌سه‌كه، له كاتێكدا كه په‌تای كۆلێرا له ناوچه‌كه بڵاوبۆته‌وه‌و كۆمه‌ڵگای نیۆده‌وڵه‌تیش بێ ده‌نگی هه‌ڵبژرادووه.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، هاوسه‌رۆكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری حه‌سه‌كه به نۆرس پرێسی رایگه‌یاند، ماوه‌ی 56 رۆژه ئاوی خواردنه‌وه نه‌گه‌یشتۆته حه‌سه‌كه، كه ئه‌مه‌ش زۆرترین بڕیتی ئاوه له شاره‌كه‌دا، له‌و كاته‌وه كه توركیا‌و گروپه‌كانی ده‌ستیان گرتۆته سه‌ر وێستگه‌كه.
ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه كارپێكردنی وێستگه‌ی ئاوی علوك راگیراوه‌و ئاوی خواردنه‌وه ناگاته دانیشتوانی شاری حه‌سه‌كه‌و گونده‌واره‌كه‌ی، كه ژماره‌یان ده‌گاته نیو ملیۆن كه‌س، به هۆی ده‌ستدرێژی توركیا‌و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی كه له ساڵی 2019 ه‌وه ده‌ستیان گرتووه به سه‌ر وێستگه‌كه.