تۆماركردنی دوو حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا له باكوری ئیدلیب
دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان له باكوری خۆرئاوای سوریا رۆژی دووشه‌مه رایانگه‌یاند، دوو حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی كؤلێرا له كامپی یه‌نابه‌رانی نزیك سنوری سوریا-توركیا له باكوری ئیدلب تۆماركراوه.
تۆڕی فریاكه‌وتن و كاردانه‌وه‌ی پێشوه‌خت جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر تۆماركردنی یه‌كه‌مین حاله‌تی كۆلێرای له نێوان په‌نابه‌راندا.
چه‌ندسه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسیان ڕاگه‌یاند، ئه‌و حاڵه‌تانه له كامپه‌كانی كه‌فرلۆسین تۆماركراون له نزیك سنووری توركیا-سوریا، هه‌روه‌ها به گومانی تووشبون چه‌ندین كه‌سی دیكه ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده تایبه‌تمه‌ندییه‌كان كراون به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنین.
ژماره‌ی تووشبوان به په‌تای كۆلێرا له خورئاوای سوریا گه‌یشته 39 حاڵه‌ت كه 15 كه‌سیان له جه‌رابلوسی خورهه‌ڵاتی حه‌لبن و تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تی گیان له‌دستدان به‌وهۆیه‌وه تۆمار نه‌كراوه.
تۆڕی فریاكه‌وتن هۆشیاریدا له‌باره‌ی گرتنه به‌ری ڕێۆشوێنی تایبه‌تی خۆپاراستن و سه‌ردانیكردنی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندرووستی له كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌ییه‌كی نه‌خۆشییه‌كه.