رۆژ ئاوای كوردستان.. خۆپیشاندان دژ به كوشتنی ژینا ئه‌مینی له قامیشلۆ
ئه‌مرۆ دوشه‌ممه، دانیشتوانی شاری قامیشلۆی خۆرئاوای كوردستان خۆپیشاندانيان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی كوشتنی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێران له شازده‌ی ئه‌م مانگه.
خۆپیشاندانه‌كه له چوار ریانی عوسمان سه‌بری ده‌ستی پێكردوو چه‌ندین شه‌قامی سه‌ره‌كی شاری قامیشلۆی گرته‌وه و خۆپشانده‌ران
به‌دروشمه‌كانیان دژایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به كارهێنانی توندوتیژی دژ به ژنان.
هه‌ندێك له ژنانی به‌شداربوو له خۆپیشاندانه‌كه وه‌كو پشتیوانییه‌ك بۆ ژینا، قژیان بڕی و سه‌رپۆشه‌كانیان سوتاند.
ره‌یحان لۆقو ئه‌ندامی رێكخراوی ژنانی كۆنگره‌ی ستار رایگه‌یاند، ژنان له‌سه‌رجه‌م جیهاندا ئه‌وه قبول ناكه‌ن كۆت و به‌ندیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوێنی یه‌كشه‌ممه، خۆپیشاندان له كامپی واشۆكانی و ناوه‌ندی شاری حه‌سه‌كه ئه‌نجامدرا بۆ پشتیوانیكردن له پرسی ژینا.