مه‌حه‌مه‌د حه‌لبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق به‌نیازه دەست لەكار بكێشێتەوەو رۆژی دەنگدان لەسەر دەست لەكاركێشانەوەكه دیاریكرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه، دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق دوو ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م، تایبه‌ت ده‌بێ به ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مای عێراق، ته‌وه‌ری دووه‌میش تایبه‌ت ده‌بێ به هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
