دوای چه‌ند رۆژێك هێمنی.. توركیا گوندێكی باكووری حه‌سه‌كه بۆدومان ده‌كات
ته‌ل ته‌مر- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ دوشه‌ممه هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به وڵاته، گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مریان بۆردومان كرد له باكووری حه‌سه‌كه له خۆرئاوای كوردستان.
ئه‌م بۆردومانه دوای چه‌ند رۆژێك دێت له‌و هێمنییه‌ی كه باڵی كێشابوو به سه‌ر هێڵه‌كانی روبه‌رووبونه‌وه له باكووری حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌ل ته‌مر به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به ده‌یان گوله تۆپ ده‌وروبه‌ری گوندی ده‌رداره‌یان بۆردومانكرد له گونده‌واری ته‌ل ته‌مرو له ئاكامدا زیانی ماددی به‌ر ناوچه‌كه كه‌وت.
ئه‌م بۆردومانه‌ی توركیا پێشێل كارییه‌كی دیكه‌ی رێكه‌وتنی ئاگر بڕی ساڵی 2019 ی نێوان توركیا‌و روسیا‌و ئه‌مریكایه.