كاروانێكی سهربازی هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا لە گوندهواری كۆبانێ بهڕێوهچوو
کۆبانی – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی سەربازی ڕووسیا كاروانێكی سهربازی هاوبەشی لەگەڵ لایەنی تورک لە گوندهواری ڕۆژئاوای کۆبانی ئەنجامدا، کە ئهوه ١١٢هەمین كاروانی نێوان هەردوولایه لە ناوچەکەدا، ئهویش لە دوای ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا؛ لەسەر ئاگربەست، لە ڕۆژئاوای كوردستان.
كاروانهكه کە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕووسی و تورکیا و دوو هێلیکۆپتەری ڕووسی پێكهاتبوون، لە گوندی “ئاشمه”ی ڕۆژئاوای کۆبانی دهستیپێكرد.
بهگوندهكانی: چارقلی سهرو، قەران، دیكهمداش، خۆرحۆری، بۆبان، گول بەگ، و چهند گوندێك له ڕۆژئاوا ، تا گهشتنه گوندی تەل شهعیر کە ٤ کم لە ڕۆژئاوای شاری کۆبانی دوورە.
دوای ئەوە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورک لە دەروازەی نزیک گوندەکەوە چوونەتە ژوورەوە و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ڕووسیاش گەڕاونەتەوە ناوەندەکەیان لە نزیک شارۆچکەی سرێن لە باشووری کۆبانی.
رۆژی 19 ئەیلول، پۆلیسی سەربازی رووسیا كاروانێكی هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی تورکیا هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاربوو لە گوندهواری رۆژهەڵاتی کۆبانی ئەنجام بدرێت، ئەمەش رۆژێک دوای بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سهر گوندەکانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی شاری کۆبانی.
رۆژی 12 ئەیلوليش، پۆلیسی سەربازی رووسیا كاروانێكی سهربازی لە گوندهواری رۆژهەڵاتی کۆبانی ئەنجامدا، بەبێ ئامادەبوونی سهربازی تورکیا.
رۆژی پێنجی ئەم مانگەش رووسیا و تورکیا 111هەمین كاروانی هاوبەشیان لە گوندهواری رۆژهەڵاتی کۆبانی ئەنجامدا.