لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا “هەسەدە” ژماره‌یه‌ك ئەندامانی “داعش” لە ڕەقە دەستگیرده‌كات
ڕه‌قه – نۆرس پرێس
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، یەکە تایبەتەکانی هێزەکانیان لە شاری ڕه‌قه‌ی باکوری سوریا چوار ئەندامی ڕێکخراوی داعشیان دەستگیرکرد.
ناوەندەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاند، سێ کەس لەو کەسانەی دەستگیرکراون پێشتر دزەیان کردووەتە ناو شاری سه‌رێ كانیێ، کە ئێستا لەژێر ده‌ستی هێزەکانی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره‌ن.
ڕاشیگه‌یاند،دوای پرۆسەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی ورد هێزه‌كانمان هەڵيانكه‌وته سەر ماڵێک لە شاری ڕه‌قه؛ كه داعش وەک بنکەیەک بۆ ئامادەکردنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی بەکاریان هه‌هێنا،
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش دانیان بەوەداناوە کە پلانیان هه‌بوه بۆ ئەنجامدانی هێرشی له سه‌ر شاری ڕه‌قه.
لە ئۆپەراسیۆنێكی جیاوازدا، یەکە تایبەتەکانی هەسەدە، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەندامێکی شانه‌ی داعشیان دەستگیرکرد، لە کێڵگەیەکی نزیک شارۆچکەی كه‌ڕامه لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەقە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند کە “ده‌ستگیركراو” پێشتر چەکی بۆ ئه‌ندامانی داعش ده‌گواسته‌وه و ئاسانکاری بۆ جموجۆڵی سەرکردەکان و شانه‌كانی داعش ده‌كرد.