یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی رۆژئاڤا و زانکۆ بیانییەکان

هەولێر – نۆرس پرێس

عەبدولئیلاه مستەفا هاوسەرۆکی زانکۆی رۆژئاڤا تایبەت بە نۆرس پرێس باس لە سەردانێکی دەکات بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەک باس لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی رۆژئاڤا و زانکۆی لوبنانی/فەڕەنسی دەکات کە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە.

مستەفا رایگەیاند کە لەنێوان زانکۆکەیان و زانکۆی (لوبنانی/فەرەنسی) دا کارێکی هاوبەش کراوە، کە بەرنامەی ئەو لێکتێگەشتنە بەر لە دوو مانگ لە لایەن زانکۆی رۆژئاڤاوە نێردراوە بۆ لایەنەکەی تر.

رێکەوتنەکەش لە سەر ئاستی زانستی و ئەکادیمیە، لە بوارەکانی گواستنەوەی خوێندکاران و هاوبەشی پێکردنی مامۆستایان لە هەردوو زانکۆکە، هەروەک ئەنجامدانی ۆرک شۆپی هاوبەشیش بەشێک بوو لە رێککەوتنەکە.

جگە لەوەش مستەفا باس لە پلانی داهاتوو و چۆنێتی پێشخستنی زانکۆی رۆژئاڤا دەکات.

ئەمە جگە لە دیدار و پەیوەندیەکانی لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لە گەڵ لایەنە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.

ئامادەکردنی: محەمەد ئەلئۆمری – داڕشتنەوەی: بەهزاد