هەسەدە.. دەستگیركردنی نۆ ئەندامی داعشی لە ڕۆژههڵاتی دێرهزور ڕاگهیاند
دێرهزور – نۆرس پرێس
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، نۆ ئەندامی سەر بە داعشیان لە گوندەواری دێرهزوری ڕۆژههڵاتی سوریا دەستگیركردووە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، دوێنێ هەینی، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزەكانیان توانییان نۆ ئەندامی داعش دەستگیر بكەن.
بە پێی بەیاننامەكە، ئەو ئەندامانەی داعش لە گوندەكانی (كەسار و زور و توكەیحی) دەستگیر كراون لە گوندەواری ڕۆژههڵاتی دێرهزور .
هەسەدە ئاماژەی بەوەشكرد، دەستیان گرتووە بەسەر چەندین ئامێری پەیوەندی و چەكی جۆراوجۆر و بەڵگەنامەی تایبەت بە ئەندامبوونی ئەو كەسانە لە رێكخراوی تیرۆرستی داعش. پێشتر هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستگیركردنی سێ داواكراوی دیكەی سەر بە داعشی راگەیاند لە شارۆچكەی (كبر) لە گوندەواری ڕۆژههڵاتی دێرهزور