لە هەولێر خۆپێشاندانێك بۆ پشتیوانی له ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
سه‌دان هاوڵاتی له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ولێر له‌ژێر ناونیشانی (ژن، ژیان، ئازادی) گردبونه‌وه بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی كوشتنی ژینا ئه‌مینی و داوای پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیان كرد بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی كوشتنی ژینا ئه‌مینی و به‌ده‌ستهێنانی مافی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌دان هاوڵاتی سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان له‌به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان گردبونه‌وه و سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی ژینا ئه‌منی-یان كرد و به شانۆگه‌ریه‌كی له‌ژێر ناونیشانی (ژن، ژیان، ئازادی) خۆپیشاندانه‌كه دهستیپێكردو و دواتر دو به‌یاننامه‌ی رۆهه‌ڵاتی كوردستان و باشوری كوردستان خوێندرایه‌وه.
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێردا وێنه‌ی ژینا ئه‌مینی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌هیدبوون یان برینداربون به‌رزكرایه‌وه و دروشمی “كوردستان ناوی به‌رزه، دوژمن دێنێته له‌رزه”یان به‌رزكرده‌وه.
خۆپیشانده‌ران له به‌یاننامه‌كانیاندا داوای پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیان كرد بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی كوشتنی ژینا ئه‌مینی و به‌ده‌ستهێنانی مافی ژنان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان