كازمی: ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه خاكی عێراق به پاساوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر به‌كار بهێندرێت
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
مسته‌فا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتارێکی پێشکش کرد و رایگەیاند، “داوا دەکەین رێز لە سەروەریی خاکی عێراق بگیردرێت.و رەتیكرده‌وه وڵاتەکەی لەژێر هەر ناونیشانێک بەکاربهێندرێت.
ڕۆژی هه‌ینی (23ی ئه‌یلوولی 2022) مسته‌فا كازمی له‌میانه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنی عێراق كرد له شه‌ری دژ به تیرۆر و رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌ڕه‌ی عێراقییه‌كان كردیان به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو جیهانبوو دژ به تیرۆریستانی داعش.
لەبارەی بەکارهێنانی خاکی عێراق کە هەندێکجار لە لایەن وڵاتانی دراوسێوە بە بیانوی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەکاردەهێنرێت، کازمی گوتی، عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه خاكه‌كه‌ی به‌كار بهێندرێت ، “ئینجا بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بێت یان پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتێکی دیکە کە بەهۆیەوە ئەمن و ئاسایشی وڵاتەکەمان بخاتە مەترسییەوە.”
ڕاشیگه‌یاند، “جەخت لە رێزگرتن لەو بنەمایانە دەکەینەوە کە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی پێداون؛ هەروەها داوا دەکەین رێز لە بنەما نێودەوڵەتییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان بگیرێت بە رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان، بۆیە لێرەوە داوا لە هەمووان دەکەین دەست لە خاکی عێراق هەڵبگرن با پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش بن. عێراق پابەندە بە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە کەڵەکەبووەکان لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە”.
كازمی ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق كرد بۆ گێرانه‌وه‌ی خێزانه عێراقییه‌كانی كه‌مپی هۆل له ڕۆژئاوای كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی عێراقی به‌رنامه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لی داڕشتووه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه.
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخی عێراقیش، كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و ململانێكان به گفتوگۆی نیشتمانی چاره‌سه‌ربكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو لایه‌نه باڵاكانی عێراق ده‌یانه‌وێت رێز له بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌ت بگیرێت