هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر بازگه‌یه‌كی هه‌سه‌ده
دێره‌زور- نۆرس پرێس
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌قه‌یان له بازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) كردوه له شارۆچكه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ نۆرس پرێس وتی، له شارۆچكه‌ی شحێل چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو، كه ماتۆڕسكیلێكیان پێ بوه، ته‌قه‌یان له بازگه‌ی عه‌تال له ده‌روازه‌ی رۆژئاوای شارۆچكه‌كه كردوه.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هیچكام له شه‌ڕڤانانی بازگه‌كه به‌رنه‌كه‌وتون و هێرشكه‌ره‌كانیش هه‌ڵاتون بۆ ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه.
چه‌كدارانی داعش له گونده‌وارییه‌كانی دێره‌زور شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر و ماقوڵانی خێڵه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج، له یه‌كی ته‌موزیش هه‌سه‌ده ده‌ستگیركردنی 17 كه‌سی راگه‌یاند له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی دژ به رێكخراوه‌كه، كه زۆربه‌یان فه‌رمانده بون له ناو داعشدا.