خۆسەری دەرەنجامی بڵاوبوونەوەی کولێرا لە ناوچەکانی دەخاتەڕوو

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی، له‌ ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ شاری قامیشلۆ به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا له‌ ناوچه‌كانی خۆی ئاشكرا كرد.

جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی رایگەیاند، ژمارەی گومانلێکراوان بە کۆلێرا گەیشتووەتە 2867 کەس،  و 78 تووشبوون پشتڕاست کراوەتەوە، هەروەها تا ئێستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە.

مستەفا رایگەیاند، نەخۆشییەکە لە گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور بڵاوبووەتەوە، کە مانگی رابردوو یەکەم حاڵەتی پشتڕاستکراوەی بەکتریایی تۆمارکراوە، هەروەها لە رەققە و تەبەقە و حەسەکە.

ئەو حاڵەتانەی بە چاندنی بەکتریایی پشتڕاستکراونەتەوە بریتین لە : “43 حاڵەت لە گوندەواری ڕۆژئاوای دێرەزوور، 4 حاڵەت لە تەبققە، 16 حاڵەت لە رەققە، 15 حاڵەت لە هەرێمی جەزیرە؛ زۆربەیان خەڵکی حەسەکەن” بەپێی بەیاننامەکە.

هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی ئاماژەی بەوەدا کە سەرجەم حاڵەتە گومانلێکراوەکان وەک کۆلێرا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، چونکە نیشانەکانی ئاماژە بەوە دەکەن، بەڵام بە چاندنی بەکتریایی ناسەلمێنرێت.

بەڕێوبەری خۆسەری پێشتر توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆلێرا راگەیاندبوو؛ هەروەها رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری داوە لە مەترسی بڵاوبوونەوەی خێرای نەخۆشییەکە.

حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەمشێوە بەگوێرەی ناوچەکان دابەشبوون : “10 حاڵەت لە دێرەزور، 2 حاڵەت لە رەقە و 2 حاڵەت لە شەهبا، هەروەها 2 حاڵەت لە هەرێمی جەزیرە”.

سەبارەت بە گواستنەوەی نەخۆشییەکە لەڕێگەی ئاوەوە، مستەفا ئاماژەی بەوەدا کە شیکارییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە لە نەخۆشییەکە لە رێگەی رووباری فوراتەوە بڵاوبووەتەوە، لە ئەنجامی گلدانەوە و گۆڕینی لە زۆر ناوچەدا بۆ گۆماو، هەروەها ئاودێری کردنی سەوزە بەو ئاوە و پشتبەستنی جووتیاران بە ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنیان.

ترسی خۆی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە شاری حەسەکە نەشاردەوە، کە تووشی قەیرانێکی گەورەی ئاو بووە، چونکە زۆربەی ئەو نەخۆشییە لە رێگەی تانکەرەکانەوە دەگاتە دەست هاوڵاتیان و بە دژە بەکتریا پاک نەکراونەتەوە.

مستەفا داواشی لە دانیشتووان کرد ئاو بەکارنەهێنن کە شیاو نییە بۆ خواردنەوە بەتایبەتی لە رووباری فورات، هەروەها گرنگی بە پاکوخاوێنی خۆیان و بەکارهێنانی کلۆر لە سەرجەم پاڵاوگە و نافورە ئاوییەکان بدەن، هەروەها تەعقیم بکەن و سەوزە بە باشی بشۆنەوە و لێنێن.

کێشەی کۆلێرا ئەوەیە؛ نەخۆشەکە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا کە ناگاتە شەش کاتژمێر، گیان لەدەست دەدات، لە نەگەشتنیدا بە چارەسەری پزیشکی بەهۆی “لەدەستدانی شلەی جەستەی، کە دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی ئەندامەکانی”، بەپێی بەیاننامەکە.

مستەفا داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد ئەركی خۆی جێبەجێ بكات و فشار بخەنە سەر دەوڵەتی توركیا بۆ ئەوەی وازهێنان لە گلدانەوەی ئاوی فورات، بۆ ئەوەی ئاوی فورات بڕوات و نەگۆڕێت بۆ تاڵاو یان گۆماو، هەروەها توركیا ناچار بكەن؛رێگە بدات ئاوی عەلووك بگاتە حەسەكە، هەروەها پێشكەشكردنی پاڵپشتی ئەوانەی کە لە هەوڵی پاککردنەوەی ئاوی سەر زەویدان لە ناوچەکە.

لە وەڵامی پرسیارەکەی نۆرس پرێسدا، مستەفا ئاماژەی بەوەدا کە لە یەکەم رۆژی دەرکەوتنی نەخۆشییەکەدا لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی پەیوەندییان کردووە، کە بەڵێنی داوە هاوکارییەکان پێشکەش بکەن، بەڵام بەهۆی بابەتە تەکنیکییەکانەوە یارمەتیەکان دواکەوتن و تا ئێستاش چاوەڕێی هاتنی ئەو یارمەتییانەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە و گۆڕینی بۆ پەتا، ئەو توانایانەی کە دەسەڵاتی تەندروستی لە رۆژئاوای کوردستان خاوەندارێتییان دەکات؛ بە تەنیا بەس نییە بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەکە، بۆیە سەرنج دەخرێتە سەر رێکارەکانی رێگریکردن لێی لە ئێستادا.

ئامادەکردنی: محمد ئەلعەمری / دلسۆز یوسف – داڕشتنەوەی: رەهەف یوسف