سیاسەتمەداران و ماقوڵانی خێڵه‌كان لە منبج داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەن قەیرانی سوریا بە سیاسی چارەسەر بکرێت
منبج – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ریشسپی و ماقوڵانی منبج-ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر داوایانكرد چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی سوریا به رێگه‌چاره‌ی سیاسی، له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م گرفته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناوچه‌كه، چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی (ئه‌سه‌ده) له منبج دیده‌وانییه‌كی به ئاماده‌بونی كه‌سایه‌تیه سیاسی و رۆشنبیری و ماقوڵی هۆزه‌كان رێكخست به مه‌به‌ستی كۆتا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان و تاتوێی دۆخی ئێستای ناوچه‌كه.
ریم ده‌روێش، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) له منبج رایگه‌یاند، “چاره‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا پێویسته به رێگه‌چاره‌ی سیاسی روت چاره بكرێت و سه‌رجه‌م گرفته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له سوریا بگرێته‌وه.”
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه، “وڵات له جه‌نگی زیاتر دوربخرێته‌وه‌و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی ماوه‌ی ده‌یه‌یه‌كه به‌رده‌وامه سوكبكرێن.”
ریم له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ نۆرس پرێس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “زۆرێك له لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان قه‌یرانه‌كه درێژبكه‌نه‌وه تا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌دیبێنن و ئه‌جێندا سیاسییه‌كانیان له ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.”
داواشیكرد، “سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی سوریا، “له‌سه‌ر یه‌ك مێز دابنیشن و تاوتوێی چاره‌سه‌ری سیاسی گشتگیری وه‌ها بكه‌ن سه‌رجه‌م سورییه‌كان بگرێته‌وه‌و كۆتایی بهێنێت به‌و قه‌یرانه‌ی به‌رۆكی وڵاتی گرتوه.”
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه خالید عه‌جور، یه‌كێك له ماقوڵانی خێڵی “ئه‌لبو به‌نا” له منبج وتی، “هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیا له ناوچه‌كه ئامانجی ئه‌وه‌یه ئاسایش و سه‌قامگیری بخاته مه‌ترسییه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانی خۆی له رێی هه‌ڕه‌شه‌و گرژكردنی سه‌ربازیی به‌رده‌وامه‌وه به‌دیبێنێت.”
عه‌جور باسیی له‌وه‌شكرد، “توركیا ده‌یه‌وێت ده‌ست به ناوچه‌ی زیاتردا بگرێت و له رێی گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگرییه‌وه كه له ئاسانی ده‌سته‌مۆی كردون، پرۆژه فروانخوازییه‌كه‌ی ته‌واوبكات.”
به وته‌ی عه‌جور، بۆ رێگری له‌و خواسته، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی و گفتوگۆ به‌رن تا ره‌وڕه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه خاو ببێته‌وه له ناوچه‌كه‌دا به‌رپایه.”