سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی تورکیا دوای 14 ساڵ جارێکی تر کۆدەبنەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند کە لە نیویۆرک چاوی بە سەرۆکی تورکیا کەوتووە و لەگەڵیدا تاوتوێی “پرسی زیندانییە بێسەروشوێنەکانی ئیسرائیل” یان کردووە.

ڕۆژی سێشەممە یائیر لاپێد سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوە، ئەمەش یەکەم کۆبوونەوەیە لەم ئاستەدا لە دوای ساڵی 2008ەوە.

لە بەیاننامەیەکدا، نووسینگەی لاپێد، ئاماژەی بەوە کردووە؛ ناوبراو “پرسی دیلە بێسەروشوێنەکانی ئیسرائیل”ی وروژاندوە کە لە دوای جەنگی 2014 وە لە کەرتی غەززە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکراون.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا، نیگه‌رانی خۆی له‌ ئێران ده‌ربڕی و “سوپاسی سه‌رۆك ئه‌ردۆگانی كرد بۆ هاوكارییه‌كانی له‌ بواری هه‌واڵگریدا”.

وە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو، سێ ئێرانی کە گومانیان لێدەکرا ئامادەکاری بۆ هێرشێک بکەن بۆ سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیلی، لە تورکیا دەستگیرکران، کە لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کرابوون، لە دوایین هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتدا دوای گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان لەم دواییانەدا.

بەیاننامەکەی ئیسرائیل لە زاری سەرۆک کۆماری تورکیاوە هاتووە؛ ئاواتەخوازی داهاتوویەکی پڕ لە ئاشتی و سەقامگیری بەردەوامە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر