هێرشكرایە سەر مزگەوتێك لە سوریا

دیمەشق – نۆرس پرێس

میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر مزگەوتێكی شاری حەما، چوار کەس کوژراون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی قایمقامیەتی شاری حەما: چەند چەکدارێکی نەناسراو كە بە ماتۆڕسکیل هاتبوون، دوای نوێژی تەراویح مزگەوتێكیان كردە ئامانج.

راشیگەیاندووە، دوابەدوای هێرشەکە، هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکرا و گەڕان و پشكنینیان دەستپێكرد.

لەلایەكی دیكەدا مینێكی چێندراوی پاشماوەی جەنگ لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا لە ناوچەی “جەبەل كابینە”ی گوندەواری رۆژهەڵاتی لازقیە تەقییەوە، و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە