تورکیا لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق لە گوندەواری کۆبانێ هێرشی كردە سەر شەڕڤانانی “هەسەدە”

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، دوێنێ هێزەکانی تورکیا و میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرە هێرشەکانیان بۆ سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین لە رۆژهەڵاتی مەنبەج و دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق ئەنجامدا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرەیەک هێرشیان كردە سەر گوندەواری بەنداوی تشرین، ئەوەش هاوكات بوو لەگەڵ تۆپبارانی قورس بۆ سەر ناوچەكە، کە لە ئەنجامدا زیان بە ماڵی هاوڵاتییانی كورد كەوت لە ناوچەكەدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوش کراوە کە لەگەل تۆپباران و هێرشی ئاسمانی، “هێزەکانی تورکیا و میلیشیاكانی هێرشیان کردە سەر یەکێک لە خاڵەکانی هێزەکانمان لە دەوروبەری گردی سەرتێل و لە ئەنجامدا پێکدادان رویدا”.

 روونیشی کردەوە کە “شەڕڤانانی “هەسەدە” بەرپەرچی هێرشێکیان لە میحوەری ئەبو قلقل – گردی سەرتێل دایەوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، گوندەکانی “تینە و جەعدە و پیرحەسۆ و غەسەق و دیكان و مەلحە و سەنەع و تەلتێ و سێفی و قەرەقۆزاق، و بە زیاتر لە 90 مۆشەم و تۆپ بۆردومانکراون و زیانی ماددی بەرچاویان لێكەوتۆتەوە”.

بەپێی بەیاننامەکە، دوێنێ فڕۆكەكانی توركیا بە ئاسمانی کۆبانێ و عێن عیسا و گوندەوارەكانیان دەسوڕانەوە.

داڕشتنەوەی: مالین محەممەد