تەندروستی دیمەشق: حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرمان دەنێرێت بۆ سوریا

دیمەشق – نۆرس پرێس

زوهێر محەممەد قەرات، بەڕێوبەری پلاندانان و هاوکاری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی تەندروستی سوریا، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، كە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕێكی زۆری دەرمانی رەوانەی سوریا کردووە.

قەرات ئەم لێدوانەی بۆ ماڵپەڕی “شەفەق نیوس” داوە، و رایگەیاندووە، “دەرمان لە هەولێرەوە وەرگرتووە  و بەسەر دامەزراوە تەندروستییەکان دابەشمان كردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سیستەمی تەندروستی لە سوریا رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە، لەگەڵ کەمیی زۆری سەرچاوە سەرەتاییەکان، لەوانە پێداویستییە پزیشکییەکان و کارمەندانی مرۆیی و دەستەبەرکردنی سووتەمەنی و خۆراک بۆ نەخۆشەکان و کارمەندان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژێرخانی تەندروستی لەو وڵاتە زۆر خراپە، و ئامێرە پزیشکییەکان كۆنن و لەگەل ئەوەشدا كەمن”.

قەڕات ئاماژەی بەوەدا کە “پلانی فریاگوزاری هەیە کە لە ماوەی 3 بۆ 6 مانگ درێژدەبێتەوە، تیشک دەخاتە سەر دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی فریاگوزاری، جگە لە بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان، لەگەڵ بەدەستهێنانی سووتەمەنی و کارەبا و پێداویستییە پزیشکییە گرنگەکان”.

داڕشتنەوەی: مالین محەممەد