مەزڵوم عەبدی داوا لە دیمەشق دەکات فشار بخەنەسەر گروپەچەکدارەکان تاوەکو هێرشەکانی بۆ سەر هەسەدە رابگرن

هەولێر – نۆرس پرێس

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، داوای لە ئیدارەی نوێی سووریا کرد ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ راگرتنی هێرشەکان لە سەر رۆژئاوای کوردستان.

 عەبدی لە پەراوێزی “کۆڕبەندی سووریا بۆ دیالۆگی نیشتمانی بەرەو سوریایەکی فرەیی و دیموکراسی” لە شاری رەقە قسەی کرد، کە لەلایەن “ناوەندی “رۆژئاڤا بۆ لێکۆڵینەوە” و بە بەشداریی کەسایەتییە سیاسییەکانی سووریا لە ناوچە جیاوازەکانەوە رێکخرابوو.

 عەبدی گوتی: “ئێمە پابەندین بە پێویستی بەردەوامی دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق و یەکێک لە کارە لەپێشینەکانمان وەستاندنی هێرشەکانی تورکیایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی دیمەشقە فشار بخاتە سەر گروپە چەکدارەکان بۆ ئەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رابگرن.

 کۆڕبەندەکە کە نزیکەی 300 کەسایەتی لە سیاسەتمەداران و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی لەخۆگرتووە و 

بڕیارە ئەمڕۆ کۆتایی بە کارەکانی بهێنێت.