تەندروستی سوریا: 23 گیانلەدەستدان و 253 حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی لە حکومەتی سوریا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆلێرا بۆ 253 کەس بەرزبووەتەوە و 23 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەو پەتایە تۆمار کراوە.

پێگەی فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتەکە لە “فەیسبووک” بڵاوی کردووەتەوە کە ژمارەی بریندارە پشتڕاستکراوەکان بەمشێوە دابەش دەبن: 180 لە حەلەب، 29 لە دێرەزوور، 25 لە حەسەکە، 13 لە لەتزقیە، 4 لە حومس و دوو حاڵەت لە دیمەشقی پایتەخت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ “كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته‌ 23 كه‌س”، کە 20 كه‌س له‌ حه‌ڵه‌ب و 2 له‌ دێره‌زوور و یه‌ك حاڵەت له‌ حه‌سه‌كه‌، تۆمار کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “پرۆتۆکۆڵی چارەسەری یەکگرتوو” پەسەند کراوە و بڵاوکراوەتەوە و بە هەموو جۆرەکانی بەردەستە، نەخۆشخانەکان ئامادە دەکرێن و کۆگایەکی زیادەی چارەسەر و پێداویستییان بۆ دابین دەکرێت لە ئەگەری زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکاندا.

لە 10ی ئەیلوولی ئەمساڵدا، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا بۆ یەکەمجار 15 حاڵەتی تووشبوونی بە نەخۆشی کۆلێرا لە پارێزگای حەڵەب راگەیاند.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ