ئەحمەد شەرع گەشتێکی عەرەبی لە ئوردنەوە دەست دەستپێدەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

سەرۆککۆماری سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، ئەمڕۆ چوارشەممە گەشتێکی بۆ وڵاتانی عەرەبی لە ئوردنەوە دەستپێدەکات و ئیمارات و قەتەریش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ، شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئۆردن، و ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە عەممانی پایتەختی ئوردن پێشوازییان لە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سوریا و ئەسعەد شێبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کرد.

شەرع بەشداری لە لوتکەی بەپەلەی عەرەبی لە قاهیرە دەکات کە بڕیارە ٤ی ئازار بەڕێوە بچێت.

یەکشەممەی رابردوو، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزاری، لە لایەن عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسرەوە بەفەرمی بانگهێشت لوتکەی بەپەلەی عەرەبی كرا.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە کە ئەسعەد شێبانی وەزیری دەرەوەی سوریا بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزاری عەرەبی دەکات کە بڕیارە لە ٣ی ئازاردا بەڕێوە بچێت.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە