وڵاتانی ناتۆ پرۆتۆكۆڵی په‌یوه‌ندیكردنی سوید‌و فنله‌ندا به هاوپه‌یمانییه‌كه واژۆ ده‌كه‌ن
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هه‌نگاوێكی مێژویی خۆیدا پرۆتۆكۆڵی په‌یوه‌ندیكردنی سوید‌و فنله‌ندای به هاوپه‌یمانییه‌كه ئیمزاكرد.
نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه، له هه‌نگاوی دواتردا داواكاری ئه‌و دو وڵاته ده‌نێرنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان تا له رێی په‌رله‌مانه‌كانیانه‌وه رێكاری ره‌زامه‌ندی كۆتایی وه‌ربگرێت.
یه‌نس ستۆلنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پاش ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆڵه‌كه وتی، “ساتێكی مێژوییه بۆ سوید‌و فنله‌نداو هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی.”
به وته‌ی بیكا هاڤستۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ه‌ی فنله‌ندا، په‌یوه‌ندی سوید‌و وڵاته‌كه‌ی به ناتۆوه، هه‌ژمونێكی زیاتر ده‌دات به ناتۆ دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی روسیا.
یه‌نس ستۆلنبێرگ-یش وتویوتی، “زۆر به‌هێز ده‌بین و گه‌له‌كانمان ئه‌وپه‌ڕی له ئاسایش‌دا ده‌بن، چونكه ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه روبه‌ڕوی قه‌یرانی ئه‌منی بوینه‌ته‌وه.”
ئان لیندی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید-یش باسی لهوهكردوه، په‌یوه‌ندی سوید‌و فنله‌ندا به نانۆوه ئاسایشی ئه‌وروپاو ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز ده‌كات.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سه‌رباری ره‌زامه‌ندی بنه‌ڕه‌تی، له په‌رله‌مانی توركیا گرفت بۆ په‌یوه‌ندی ئه‌و وڵاته به هاوپه‌یمانیه‌كه‌وه دروست ببێت.
هه‌فته‌ی رابوردو ئه‌ردۆگان باسی له‌وه‌كرد، ئه‌نكه‌ره له توانایدا ده‌بێت ته‌گه‌ره له به‌رده‌م په‌یوه‌ندی ئه‌و دو وڵاته به ناتۆوه دروستبكات ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی كه‌سایه‌تی و هێزه كوردییه‌كان و كه‌سانی تری ئۆپۆزسیۆنی توركیا جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.
یه‌نس ستۆلنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ پێشبینیكردوه هیچ گۆڕانێك له هه‌ڵوێسته‌كاندا دروست نه‌بێت و وتویه‌تی، “مه‌ترسییه ئه‌منی له ئارادایه پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه”.