یەکێتی ئەوروپا بەشێک لە سزاکانی سەر سوریای راگرت

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە یەکێتی ئەوروپا ژمارێک لە سزاکانی سەر سوریای راگرت، كە کەرتی وزە و گواستنەوە دەگرێتەوە.

یەکێتی ئەوروپا سزای لەسەر چوار بانک و هێڵی ئاسمانی سوریا هەڵگرت.

پێشتر یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاندبوو کە “لە میانی کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە، سزاکانی سەر وزە و گواستنەوە و بانک لە سوریا هەڵدەگرن”.

یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاندبوو کە بە نیازە ئەو سزایانەی پەیوەستن بە بوارەکانی وزە و گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوەی سوریا رابگرێت.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان