نێچيرڤان بارزانى و محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ دەكەن
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، و محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ دەكەن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردیستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگترين پرس و بابه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئاستى نيشتمانى، گرنگيى به‌رده‌واميى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كان و به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا تاوتوێ كران، به‌تايبه‌تى پاش په‌سه‌ندكردنى دوايين هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، به جۆرێك خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌نديى نيشتمانى بكات، ئابووريى وڵات به‌هێزتر و پێداويستييه‌كانى دابين بكات.
هه‌ر له‌و ميانه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌سه‌ر پێويستيى خێراكردنى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌لايه‌ن كۆمپانيا نه‌وتييه‌كانه‌وه له هه‌رێمى كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كرد كه به خێرى ته‌واوى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوەكە، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو پرسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌رده‌واميى په‌يوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ له هه‌موو ئاسته‌كاندا كرده‌وه كه خزمه‌ت به گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و چه‌سپاندنى سه‌قامگيرى له ته‌واوى وڵات‌دا بكات.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.