ئیدلب.. لە تەقینەوەیەكدا پێنج كەس کوژران

ئیدلب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گوندەواری ئیدلبی باکووری رۆژئاوای سوریا بەهۆی نەقینەوەی بۆمبێكی پاشماوەی جەنگ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە ناوچەكە رایانگەیاند، ” بەهۆی نەقینەوەی بۆمبێكی پاشماوەی جەنگ، پێنج کەس لەناو خانوویەکدا لە ناوەڕاستی گەڕەکێکی گوندەواری رۆژهەڵاتی ئیدلب گیانیان لەدەستدا”.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، “تەقینەوەکە بووە هۆی داڕمانی تەواوی خانووەكە، و تیمەکانی بەرگری شارستانیش بەدوای ڕزگاربوواندا دەگەڕێن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێك بووە كە لە پاشماوەی جەنگ بەجێماوە “.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان