دابەشکردنی ئەو هاوکاریانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە پێشکەشی ئاوارەکانی عەفرین كرا

رەقە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی ئەمریکا هاوکارییان پێشکەش بە ئاوارەکانی عەفرین کرد کە لە شاری رەقەی باکووری سوریا نیشتەجێن.

ئەمە سێیەم جارە کە هێزەکانی ئەمریکا هاوکاریی بەسەر ئاوارەكانی تەلڕەفعەت و شەهبا كە نیشتەجێی رەقە و تەبقان دابەش دەكات، ئەو هەنگاوەش دوای چەند سەردانێكی تیمەکانی کاروباری مەدەنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ناوەندەکانی ئاوارەکانی رەقە هات.

لە کۆتایی ساڵی رابردوودا نزیکەی 100 هەزار کەس کە زۆرینەیان کورد بوون، لە گوندەواری باکووری حەلەبەوە ئاوارەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان بوون.

ئەم ئاوارانە تا ئێستا لە قوتابخانەکاندا دەژین، بەهۆی نەبوونی هاوكاری رێکخراوە ناحکومییەکان رۆژئاوای كوردستان.

خەلوسی بسۆ یەكێك لە ئەندامانی بەڕێوبەرایەتی ناوچەی تەل ڕەفعەت و شەهبا رایگەیاند، ئەمە سێیەم كاروانە گە بگاتە دەستیان لە شاری رەقە، كە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆ ناوەندەکانی پەناگە لە رەقە دابینکراوە.

بەپێی شسەكانی بسۆ ئەم كاروانە لە 580 سەبەتەی خۆراک پێكدێت، و بەسەر 1100 خێزان دابەشدەکرێت.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، هەر دوو خێزان تەنها یەک سەبەتەی خۆراک وەردەگرن، کە خواردنی ئامادەکراو لەخۆدەگرێت.

بسۆ داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە پشتیوانی و هاوکاری پێشکەش بە هەزاران ئاوارەی كورد بكەن كە ئێستا لە قوتابخانەکان دەژین.

ئامادەکردنی: زانا ئەلعەلی – داڕشتنەوەی: سەعد یازجی