“مەسەدە”: لە ئێستادا ژینگەیەکی سەلامەت هەیە بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکانی سوریا کۆببنەوە

رەقە – نۆرس پرێس

سەرکردەیەک لە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات “مەسەدە”، ئەمڕۆ سێشەممە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لە ئێستادا دەرفەتێكی باش هەیە بۆ ئەوەی هەموو پێكهاتەكانی سوریا كۆببنەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی وڵاتەكەیان.

لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیالۆگ لە رەقە، کە کەسایەتییە سیاسییەکان و پێكهاتە جیاوازەکانی ناوچە جیاجیاکانی سوریا بەشدارییان تێدا کرد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لەیلا قارەمان رایگەیاند، “سوریاکان لە قۆناغێکی گواستنەوەی سیاسی هەستیاردان، و لە ئێستادا ناتەبان، بۆیە دەبێت کۆببینەوە و بەشداری گفتوگۆكان بکەین بۆ ئەوەی سوریا بكەینە سوریایەک بۆ هەموو سوریاییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە سەردەمی رژێمی پێشوودا هیچ ژینگەیەکی سیاسی سەلامەت نەبوو بۆ ئەوەی سورییەکان کۆببنەوە و بڕیار لە بەرژەوەندی وڵاتەکەیان بدەن، بەڵام ئێستا كاتەكە گونجاوە بۆ ئەوەی تا رێكبكەویین”.

لەیلا جەختی لە پێویستی پتەوکردنی هەلوێستی نەتەوەیی كردەوە، داواشیكرد گفتوگۆكان بەردەوامبێت لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی سوریا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت پێناسەیەکی نوێ بۆ ناسنامەی هەمەلایەنەی سوریا هەبێت، هەروەها گرنگیدان بە بەشێوازی حوکمڕانی داهاتوو لە وڵاتەکەدا هەبێت.

ئامادەکردنی: زانا ئەلعالی – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان