سێنتکۆم: سەرۆکی گرووپێكی سەر بە قاعیدە لە سوریا کوژرا
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە سوپای ئەمریکا رایگەیاند کە بەرپرسێکی باڵای گرووپێکی هاوپەیمان لەگەل رێکخراوی قاعیدە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باکووری رۆژئاوای سوریا رۆژی شەممە کوژراوە.
شەممەی رابردوو، بەرگری شارستانی لە سوریا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانێکی نەناسراوە لە گوندەواری باشووری ئیدلب، ئۆتۆمبێلێکی كردە ئامانج و دوو كەس لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا کوژران.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا “سێنتکۆم” لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو کەسەی کە كراوەتە ئامانج، “بەرپرسێکی باڵای دارایی و لۆجستی رێکخراوی تیرۆریستی پارێزەرانی ئایین”بوو.
لە بەیاننامەکەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکادا هیچ وردەکارییەکی زیاتری سەبارەت بەو هێرشە ئاشكرا نەكراوە.