نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له پاراستنی پێگه و مافه‌کانی گه‌لی کورد له سوریا دەكاتەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، تاوتوێی دۆخی سوریا و پێشهاتەکانی ناوچه‌که دەكەن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە به‌رده‌وامیی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، به‌یانیی ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د. تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەڵمانیا و چۆنيه‌تيى بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبه‌شیان له هه‌موو بواره‌کاندا تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها سەبارەت بە دۆخی سووریا و لێکه‌وته‌کانی به‌تایبه‌تی و پێشهاتەکانی ناوچه‌که به‌گشتی، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەكە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له سووریا و به‌شداری و هاوبه‌شیی ته‌واوی پێکهاته‌کانی ئه‌و وڵاته له به‌ڕێوه‌بردن و بنیاتنانی داهاتووی سووریادا. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له پاراستنی پێگه و مافه‌کانی گه‌لی کورد و ته‌واوی پێکهاته‌کان له سووریا کرده‌وه.