هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و شەڕڤانانی “هەسەدە” لە دێرەزوور مەشقی سەربازی ئەنجام دەدەن

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” مەشق و مانۆڕی سەربازییان لە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدا.

سەرچاوەیەکی سەربازی نزیک لە شەڕڤانانی “هەسەدە” رایگەیاند، “هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و “هەسەدە” لە نزیک بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کێڵگەی نەوتی عومەر لە گوندەوای رۆژهەڵاتی دێرەزوور، بە چەکی جۆراو جۆر راهێنان و مانۆڕی سەربازییان ئەنجامدا، کە تێیدا هەلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکان بەشداربوون، و بۆ چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو”.

ئەو سەرچاوەیە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم راهێنان و مانۆڕە سەربازییانە پشتڕاستکردنەوەی هاوبەشی بەهێزی نێوان شەڕڤانانی “هەسەدە” و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە.

جەختیشی کردەوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مەشقەکان بەردەوام دەبن و ئامانجیان کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە و رێگری كردنە لە دەرکەوتنەوەی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لە ناوچەکە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان