لە یەکەم گەشتیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە ئیسرائیل
دیمەشق – نۆرس پرێس
مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە یەکەم گەشتیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست درەنگانی شەوی شەممە گەیشتە ئیسرائیل.
ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە ٢٥ی كانونی دووەم پێشنیاری کردبوو کە میسر و ئوردن پێشوازی لە هاوڵاتییانی غەززە بکەن، ئەو لێدوانانەی ترامپیش ناڕەزایەتی لێ كەوتەوە.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو، روبیۆ لەم سەفەرەدا بارودۆخی غەززە و لێکەوتەکانی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل تاوتوێ دەکات.
دوێنێ شەممە بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی سێ بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە ئازاد کرد و لە بەرامبەردا ئیسرائیل نزیکەی ٣٦٩ زیندانی و دەستبەسەرکراوی فەلەستینی ئازاد کرد، ئەمەش دوای ناوبژیوانانی میسر و قەتەر بۆ ئەوەی رێككەوتنی ئاگربەست رەنەگیرێت.