“هەسەدە” شانەیەكی داعشی لە گوندەواری دێرەزوور هەڵوەشاندەوە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، شانەیەکی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان لە دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا هەڵوەشاندووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا “هەسەدە” رایگەیاندووە، تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان (TOL) ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە گوندەواری دێرەزوور ئەنجامداوە و شانەیەکی داعشیان هەڵوەشاندۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی “هێزەکانمان زانیاری وەردیان كۆكردەوە لەسەر جوڵەی شانەکە و حەشارگەكانیان، ئۆپەراسیۆنەكەیان ئەنجامدا، و گەمارۆیەکی توندیان خستە سەر ئەو تیرۆریستانە، و “عەبدولڕەحمان ئەلعەزیز” سەركردەی ئەو شانەیە و دوو تیرۆریستی دیکەیان بەناوەكانی تەلال عەلی و نەسار ئەلعەزیز دەستگیركرد”.

شانەکە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە ناوچەکە ئەنجامداوە، كە هێزەکانی سوریای دیموکرات و دامەزراوە گشتییەکان و هاوڵاتیانی سڤیلیان كردۆتە ئامانج، هەروەها کاریان کرد بۆ کۆکردنەوەی زانیاری ئەمنی بۆ رێکخراوی داعش، بەو پێیەی سەرۆکی شانەکە “عەبدولڕەحمان ئەلعەزیز” پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەکانی رێکخراوی داعش هەبووا.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان