“دەستەی دانوستانکار” و “ئیئتیلافی سوریا” مەلەفە گرینگەكانی ئۆپۆزسیۆنیان رادەستی سەرۆکایەتی سوریا كرد
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەدر جامووس، سەرۆکی دەستەی دانوستانکاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا، رایگەیاند، “ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا” رەشنووسی دەستووری سوریا و ئەو یاسای هەڵبژاردنەی کە بۆ قۆناغی راگوزەر ئامادەی کردبوو، رادەستی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزاری سوریای كرد.
رۆژی سێشەممە، شەرع لەگەڵ “دەستەی دانوستانکار” و “ئیئتیلافی سوریا” ڕێککەوت بۆ هەڵوەشاندنەوەیان، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی گەل لە دیمەشقی پایتەختی سوریا.
جامووس بە ئاژانسی هەواڵی “نۆڤۆستی”ی رووسیی راگەیاندووە، لە ساڵانی ڕابردوودا کاریان لەسەر کۆمەڵێک بابەتی نیگەرانی سووریا کردووە، لەوانە دادپەروەری گواستنەوەی سیاسی، رەشنووسی دەستوور و یاسای هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو ئەو پێشهاتانەمان رادەستی حكومەتی ئێستای سوریا كرد، چونکە بوونەتە موڵکی دەوڵەتی سوریا، ڕۆڵی “دەستەی دانوستانکار” و “ئیئتیلافی سوریا” ئێستا لە دەستی دەوڵەتی سوریایە”.
سەرۆکی دەستەی دانوستانکار ئەوەشی خستۆتەروو کە “لە ئێستادا دەستەی دانوستانکار و ئیئتیلافی سوریا ڕێکارە یاساییەکان پەیڕەو دەکەن بۆ ڕادەستکردنی ئەو مەلەفانە و داخستنی ئەو نووسینگانەی کە سەر بەوانن “.
داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە