ئەفریکۆم کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە سۆماڵ رادەگەیەنێت

دیمەشق – نۆرس پرێیس

دوێنێ سێشەممە فەرماندەیی سەربازی ئەمریكا لە ئەفریقا (ئەفریکۆم) کوژرانی سەرکردەیەکی دیاری رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”ی لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای باری باکووری رۆژهەڵاتی سۆماڵ، راگەیاند.

“ئەفریکۆم” ئاماژەی بەوەشكردووە، “هێرشە ئاسمانییەکە لە یەکەمی ئەم مانگەدا ئەنجامدراوە و ١٤ ئەندامی داعش کوژراون”.

لە نێو کوژراوەکاندا “یەکێک لە دیارترین سەركردەكانی داعش هەیە كە بەرپرسە لە دامەزراندن و دابینکەرانی پارە بۆ ئەندامانی داعش.

 فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا ناوی ئەو سەرکردەیەی ئاشكرانەكرد، و راگەیاندبوو لە هێرشە ئاسمانییەکەدا ”بریندار و گیانلەدەستدانی هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوو“.

لە 2ی شوباتدا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، واشنتۆن هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی داعش لە سۆماڵ ئەنجامداوە.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە